🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

مایک واڵتز: سەرۆک ترامپ و ئەمەریکا لە پشتی خەڵکی بەجەرگی ئێرانن

دەنگی ئەمەریکا 2026/01/16 19:32
مایک واڵتز، باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی ئاسایشیدا کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە گەورەترین سپۆنسەری تیرۆریزم لە جیهاندا ناوبرد و وەڵامی بانگەشەکانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکومەت دایەوە. باڵیۆزی ئەمەریکا لە دانیشتنەکەی ڕۆژی پێنجشەممەدا باسی لە بانگەشەکانی کۆماری ئیسلامی کرد کە گوایە دەستی دەرەکی لە ناڕەزایەتییەکاندا هەیە و گوتی پێویستە هەموو کەسێک لە جیهاندا بزانێت ئەم ڕژێمە "لەهەموو کاتێک لاوازترە، هەر بۆیەش بەهۆی دەسەڵاتی گەلی ئێران لە شەقامەکاندا ئەم درۆیە بڵاودەکاتەوە." بەڕێز واڵز گوتیشی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت ئامادەیە بۆ گفتوگۆ، "بەڵام کردەوەکانی پێچەوانەی قسەکانیەتی." گوتیشی ئەمە ڕژێمێکە لە ڕێگەی سەرکوتکردن و توندوتیژی و تۆقاندنەوە حوکم دەکات و بۆ دەیان ساڵە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ناسەقامگیر کردووە. گوتی، "ئیتر بەسە!، هەموومان بەرپرسیارێتی ئەوەمان هەیە کە پشتگیری لە خەلکی ئێران بکەین و کۆتایی بە پشتگوێخستن و ئەو سەرکوتکردنانەی گەلانی ئێران بهێنین." مایک واڵتز ڕووی قسەکانی کردە ئەندامانی دیکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و گوتی، "هاوکاران با ڕوون بم، سەرۆک ترامپ پیاوێکی کردارە نەک پیاوێک تەنها قسە بکات. وەک لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەیبینین، ئەو بە ڕوونی ئەوەی خستووەتە ڕوو کە هەموو بژاردەکان لەسەر مێزدان بۆ ڕاگرتنی کوشتنەکە، و سەرانی ڕژێمی ئێران ئەمە لە هەموو کەسێک باشتر دەزانن." گوتیشی ئێستا لە هەموو کات زیاتر خەڵکی ئێران ئازادی خۆیان دەوێت. " گەلێکی بێ چەک و ئاشتیخواز کە وڵاتەکەی خۆش دەوێت بۆ گەیشتن بە داواکارییە ڕەواکانی بۆ ئایندەیەکی باشگتر ڕژاوەتە سەر شەقامەکان." گوتیشی سەرۆک ترامپ و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ خەڵکی بە جەرگی ئێران ڕادەوەستن لە کاتیکدا داوای ئازادی و داهاتوویەکی باشتر دەکەن.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)