🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەمەریکا لەگەڵ هەموو لایەنەکانی سوریا لە پەیوەندیدایە

دەنگی ئەمەریکا 2026/01/16 18:27
نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا دەڵێت ئەمەریکا لەگەڵ هەموو لایەنەکانی سوریادا لە پەیوەندیدایە. تۆم باراک، ڕۆژی هەینی لە پۆستێکی تۆڕی ئێکسیدا ڕایگەیاندووە " وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ هەموو لایەنەکانی سوریا بەردەوامە، بە شەو و ڕۆژ کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و ڕێگریکردن لە زیادبوونی ناکۆکییەکان." باراک دەشڵێت ئەمەریکا هەوڵی گەڕانەوەی گفتوگۆکان بۆ تێکەڵبوون " لە نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک دەکات. بە پێی ڕاپۆرتان کاروانێکی هێزەکانی ئەمەریکا گەیشتووەتە دێرحافر، بە مەبەستی ڕێگری کردن لە گرژی و ئاڵۆزی نوێ لە ناوچەکە.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)