kurdistan news+كوردستان

هەواڵ موسڵ


kurdistan news+كوردستان

هەواڵ داعش



هەواڵ كوردستان
  به په له: باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق: پێویستە دوای داعش ھەولێر و بەغدا كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن



2017/01/11 | 20:00
share on facebook Google plus

لەسەر سوتاندنی ئامێرە کارەباییەکان رونکردنەوە دەدرێت

(هەواڵ كوردستان)-

لەسەر سوتاندنی ئامێرە کارەباییەکان رونکردنەوە دەدرێت

چەند ڕۆژێکە سوتاندنی ئامێرە کارەباییەکانی ھاوڵاتیان بەھۆی شۆرتی کارەباوە لەسلێمانی زیادیکردووە، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت"ئاگاداری حاڵەتەکانین و سیستمی کارەبا لەسنوری سلێمانی ئاسایی نییە، زەختێکی زۆر دروستبووە".

ئەندازیار سالار حسامەدین بەڕێوبەری گشتی کارەباری سلێمانی لەلێدوانێکدا بۆSNNی ڕاگەیاند"ئاگاداری ئەوەین، کە بەھۆی کارەباوە ژمارەیەک ماڵ زیانیان بەرکەوتووەو ئامێرە کارەباییەکانیان سوتاون، ھۆکاری ئەو حاڵەتانەش بۆ چەند کێشەیەک دەگەڕێتەوە، کە لەسیستمی کارەبادا روودەدەن و دەبنەھۆی زیانگەیاندن بە ئامێرەکان".

وتیشی: سیستمی کارەبا لەسنوری سلێمانی ئاسایی نییە، زەختێکی زۆر دروستبووە، ئەوەش بۆتە ھۆی سوتاندنی بەشێک لەمحاویلەکان و ژمارەیەکی دیکەش بەھۆی نەبونی کوالێتی و  کۆنی لەئەگەری سوتاندان، تۆڕی ساردمان کە ھێڵی ساردی ماڵانیشە کێشەی بۆ دروستبووە، ئەوەش بۆتە ھۆی زیانگەیاندن بەئامێرە کارەباییەکانی ھاوڵاتیان.

باسی لەوەشکرد، ڕەنگە بەشێک لەو ھاوڵاتیانەی کارەبا بەکاردەھێنن ئاگاداری ئەوە نەبن لەکاتێکی نادیاردا کارەبا بکوژێتەوە دوبارە دابگرسێتەوە، لەو حاڵەتەشدا زەختێکی زۆر دەکەوێتەسەر کارەباکەو دەبێتە ھۆی بەرزبونەوەو نزمبونەوەی ڤۆڵتی کارەبا بەھۆیەوە ئامێرەکان دەسوتێن. 

SNN:

شادان حەسەن

 6 خولەک پێشتر - Jan 11 2017 7:51PM

 46

بابەتی زیاتر

هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .

نوێترین بابەت

زۆرترین بینراو

نرخە جیهانیەکان

www.snnc.co/Img/News/hawsarakat-twra




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

◄ مالکی دەوڵەتمان بۆ دروست دەکات، یان بارزانی.
◄ ڤینگەر : سانشێز لە رێنماییەکان لادەدات 
◄ وەرزش لە موسڵ ده‌بوژێته‌وه‌
◄ سەرۆک ترامپ بە تەواوی لە کۆشـکی سـپی دەسـتبەکاردەبێت
◄ مافی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ لەبارزانی وەردەگیرێتەوە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

◄ چەند وێنەیەك پرسیار دەخاتە سەر تێڕوانینەكانی جیهان بۆ سەر ژیان لەكۆریای باكوور
◄ ڤیدیۆيی...ئۆبامیانگ و گابۆن كرانه‌ ده‌ره‌وه‌
◄ ڤیدیۆیی.. بەرشلۆنە به‌ ئاسانی سێ خاڵی له‌ ئیباڕی وه‌رگرت