kurdistan news+كوردستان

هەواڵ موسڵ


kurdistan news+كوردستان

هەواڵ داعش



هەواڵ كوردستان
  به په له: باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق: پێویستە دوای داعش ھەولێر و بەغدا كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن



2017/01/11 | 15:00
share on facebook Google plus

یەکێتی و پارتی ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە

(هەواڵ كوردستان)-  لەو راگەیەندراوە ھاوبەشەدا کەوێنەیەکی دەست SNN کەوتووە، تێیدا ھاتووە کە گفتوگۆکراوە لەسەر"چۆنیەتیی چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی کە بەرۆکی خەڵکی کوردستان بەگشتی و مووچەخۆرانی بەتایبەتی گرتووە، ھەردوولا پاڵپشت و ھاوکاربین بۆ حکومەتی ھەرێم و دەزگا پەیوەندیدارەکان لەدۆزینەوەی ڕێگای چارەسەرکردن و ئەنجامدانی چاکسازی لەو بوارانەی پێویستن".

دەقی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەی ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

لە ڕوانگەی ھەستکردن بە ئەرکە مێژووییەکانی ھەردوو حیزب لەم قۆناغە ھەستیارەی کە ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت و پاراستنی بەرژوەندییە باڵاکانی نەتەوەکەمان و دەستکەوتەکانی دوای ڕاپەرین کە بە خوێن و خەبات بە دەست ھاتوون و لە ئاکامی کاری ھاوبەش و تەبایی و یەکڕیزیی نێوماڵی کوردستانی بووە، ئەمڕۆ شاندی مەکتەبی سیاسیی ھەردوولا لە شاری ھەولێری پایتەخت کۆبوونەوە و ئەم بابەتانەیان خستە بەر باس و گفتوگۆ:

یەکەم: پێوەندیی نێوان ھەروولا: بۆ زیاتر پتەوکردن و پەرەپێدان و گونجاندنی پێوەندییەکان بەپێی ئەرکەکان و ھەلومەرجی نوێ، بەتایبەتی لە بواری حوکمڕانی و پەیوەندییە کوردستانییەکان و پەیوەندیی ھەرێم لەگەڵ حکوومەتی فیدرال و وڵاتانی ناوچەکە و جیھاندا، کە لە ئاست گۆڕانکارییە خێرا و زۆرەکانی ئەم قۆناغەدا بێت و لە بەرژوەندیی گەلی کوردستاندا بێت.

دووەم: ھەوڵدان بۆ چارەسەریی کێشە و گرفتەکانی ھێزە سیاسییەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان و ڕێزگرتن لە سەروەریی یاسا و دەستوەرنەدان لە کاروباری یەکتر.

سێیەم: چۆنیەتیی چارەکردنی قەیرانی دارایی کە بەرۆکی خەڵکی کوردستان بەگشتیی و مووچەخۆرانی بەتایبەتی گرتووە، بۆیە ھەردوولا پاڵپشت و ھاوکار بین بۆ حکوومەتی ھەرێم و دەزگا پەیوەندیدارەکان لە دۆزینەوەی ڕێگای چارەکردن و ئەنجامدانی چاکسازی لەو بوارانەی پێویستن کە ببێتە مایەی دابینکردنی بژێویی کۆمەڵانی خەڵک و دابینکردنی مووچە بۆ مووچەخۆران و گرنگیدان بە بواری نەوت و گاز و دابینکردنی شەفافیەتی زیاتر و پێویست.

چوارەم: دانانی ڕێوشوێنی گونجاو بۆ چارەسەریی کێشە بنەڕەتییەکانی ھەرێمی کوردستان لەپێش ھەموویانەوە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.

پێنجەم: دانانی کۆمیتەیەکی ھاوبەش کە نوێنەرایەتیی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و پێکھاتە نەتەوەییەکان لەخۆ بگرێت، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ حکوومەتی عیراق و ھەر لایەنێکی پەیوەندار بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی ناوچەکانی ماددەی١٤٠ لە ئایندەیەکی دیاریکراودا، ئینجا ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی کوردستان.

شەشەم: کۆبوونەوەکانی نێوان ھەردوولا بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی بە زوویی بگەینە ڕێککەوتنێک کە سەرەنجام بتوانین کۆی کێشەکان چارەسەری گونجاوی بۆ دابنێین.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نێشتمانیی کوردستان.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

١١/١/٢٠١٧





نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

◄ مالکی دەوڵەتمان بۆ دروست دەکات، یان بارزانی.
◄ ڤینگەر : سانشێز لە رێنماییەکان لادەدات 
◄ وەرزش لە موسڵ ده‌بوژێته‌وه‌
◄ سەرۆک ترامپ بە تەواوی لە کۆشـکی سـپی دەسـتبەکاردەبێت
◄ مافی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ لەبارزانی وەردەگیرێتەوە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

◄ چەند وێنەیەك پرسیار دەخاتە سەر تێڕوانینەكانی جیهان بۆ سەر ژیان لەكۆریای باكوور
◄ ڤیدیۆيی...ئۆبامیانگ و گابۆن كرانه‌ ده‌ره‌وه‌
◄ ڤیدیۆیی.. بەرشلۆنە به‌ ئاسانی سێ خاڵی له‌ ئیباڕی وه‌رگرت