kurdistan news+كوردستان

هەواڵ موسڵ


kurdistan news+كوردستان

هەواڵ داعش



هەواڵ كوردستان
  به په له: باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق: پێویستە دوای داعش ھەولێر و بەغدا كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن



2017/01/11 | 14:00
share on facebook Google plus

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لەگەڵ سەرۆكی حكومەت كۆدەبنەوە

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - هەولێرنوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ‌و وەزیری پەروەردە كۆدەبنەوە و بۆ كۆبوونەوەكەش چەند داواكارییەكیان ئامادەكردوون، ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەركرادیەتی پارتیش لە سلێمانی ‌و هەڵەبجە دەڵێت "ئەدهەم بارزانی دیدارەكەی رێكخستووە ‌و خۆیشی لە كۆبوونەوەكە ئامادە دەبێت".عەتا شێخ حەسەن، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركرادیەتی پارتی لە سلێمانی ‌و هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 12-1-2017، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەت ‌و پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە كۆببنەوە.بەگوتەی عەتا شێخ حەسەن، ئەدهەم بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركرادیەتی پارتی لە سلێمانی ‌و هەڵەبجە كۆبوونەوەكەی رێكخستووە و خۆیشی بەشداری تێدا دەكات، بەڵام نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی خۆیان داواكارییەكانیان بە سەرۆكی حكومەت ‌و وەزیری پەروەردە دەڵێن.ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سەركرادیەتی پارتی لە سلێمانی ‌و هەڵەبجە باسی لەوەش كرد سازدانی ئەو دیدارە لەسەر داواكاری نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی بووە، كە لە چەند رۆژی رابردوودا سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتییان لە سلێمانی كرد.

گوتیشی "شێخ ئەدهەم بەڵێنی بە نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی دا دیدارێكیان لەگەڵ سەرۆكی حكومەت بۆ رێك بخات‌، بەڵێنەكەی خۆیشی بردەسەر".بەپێی زانیارییەكانی رووداو، مامۆستایانی ناڕازی بۆ كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆكی حكومەت‌ و وەزیری پەروەردە چەندین داواكارییان ئامادەكردوون، سەرەكترینشیان: هەڵگرتنی سیستەمی پاشەكەوتكردنی مووچەی مامۆستایان، گەڕانەوەی شایستە داراییەكانیان، قەرەبووكردنەوەی ئەو مامۆستایانەی بەهۆی خۆپیشاندان ‌و هەڵوێستەكانیانەوە تووشی زیان بوون، لەگەڵ هەڵگرتنی هەر جۆرە سزایەك لەسەر مامۆستایان كە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە درابێت.پێشتر مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی بە خۆپیشاندان چوونە بەردەم بارەگا سەرەكییەكانی هەریەك لە حیزبەكانی یەكێتی ‌و گۆڕان ‌و یەكگرتوو، رۆژی 9-1-2017 نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی سەردانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتییان كرد ‌و لەگەڵ ئەدهەم بارزانی كۆبوونەوە، یەكێك لە داواكارییەكانیشیان رێكخستنی دیدارێك بوو لەگەڵ سەرۆكایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان.پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح





نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

◄ مالکی دەوڵەتمان بۆ دروست دەکات، یان بارزانی.
◄ ڤینگەر : سانشێز لە رێنماییەکان لادەدات 
◄ وەرزش لە موسڵ ده‌بوژێته‌وه‌
◄ سەرۆک ترامپ بە تەواوی لە کۆشـکی سـپی دەسـتبەکاردەبێت
◄ مافی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ لەبارزانی وەردەگیرێتەوە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

◄ چەند وێنەیەك پرسیار دەخاتە سەر تێڕوانینەكانی جیهان بۆ سەر ژیان لەكۆریای باكوور
◄ ڤیدیۆيی...ئۆبامیانگ و گابۆن كرانه‌ ده‌ره‌وه‌
◄ ڤیدیۆیی.. بەرشلۆنە به‌ ئاسانی سێ خاڵی له‌ ئیباڕی وه‌رگرت